کوردستانی

دابان محەمەد: ئەو بارانەی کە قاچاغن بە رێککەوتن لەگەڵ دەروازە سنوورییەکان دەھێنرێنە کوردستانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابان محەمەد: ئەو بارانەی کە قاچاغن بە رێککەوتن لەگەڵ دەروازە سنوورییەکان دەھێنرێنە کوردستانەوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

دوو ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بەدواداچوون بۆ ئەو بارە بازرگانییانە دەکەن، لە خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە داغڵ دەکرێن و ئاماژەش بۆ ئەوە دەکەن، ئەو بارانەی کە دەهێنرێنە هەرێمی کوردستانەوە بە هەمامەنگی لەگەڵ بازگەکان دەکرێت.

دابان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ بەدواداچوونی مەیدانیمان کرد بۆ ئەو بارانەی بە قاچاخ و بە هەماهەنگی داغڵ دەبێت وەک (ئۆتۆمبیل ،ھێلکە ،جگەرە ،دەرمان ،دوگ ،کەرەستەی کارەبایی ،فەرش)، بۆمان دەرکەوت نوسینگەکانی قاچاخچێتی ژمارەی ئۆتۆمبیلەکان وەردەگرن، پاشان هەماهەنگی لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکان دەکرێت، ژمارەی ئۆتۆمبیلەکان دەدرێتە خاڵی سنووری و بازگەکان، ھەندێک نوسینگەش لەناو گەراجەکاندان، بە هەماهەنگی داغڵ دەکرێن".

ئەوەشی خستەڕوو "نزیکەی ھەشت ھەزار ئۆتۆمبیلی خوار مۆدێل 2018 ئێستا بەبێ رەقەم لە نێو شارەکان و لە گەراجی تایبەت ھەڵگیراون، ھەر ئۆتۆمبیلێک بە تێکڕا بە شەش ھەزار دۆلار داغڵکراوە، واتە تەنیا لە ئۆتۆمبێل 40 ملیۆن دۆلار وەرگیراوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن