کوردستانی

رێزان شێخ دلێر: بەشێک لەپەرلەمانتاران نمایش دەکەن لە پشتی پەردەوە کردەوەکانیان پێچەوانەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێزان شێخ دلێر: بەشێک لەپەرلەمانتاران نمایش دەکەن لە پشتی پەردەوە کردەوەکانیان پێچەوانەیە
مەودا میدیا - کاروان نوری

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاماژە بۆ دەکات، بەشێک لە لایەنە سوونی و شیعییەکان لەترسی دەنگی شەقامیان، لە نێو هۆڵی پەرلەمان نمایشی جیاواز دەکەن و لە پشت پەردەوە کردەوەکانیان پێچەوانەیە.

رێزان شێخ دلێر، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لەفراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی لێدوانەکانی چەند رۆژی رابردووی لەمیدیایەکی عیراقی بڵاوکردووتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "چەواشەکاری بەلێدوانەکانی منەوە کراوە و مەبەستی من دەرخستنی رووی راستەقینەی بەشێک لە لایەنە سوونی و شیعییەکان بووە کە لەترسی دەنگی شەقامیان، لە نێو هۆڵی پەرلەمان نمایشی جیاواز دەکەن و لە پشت پەردەوە کردەوەکانیان پێچەوانەیە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەو هەوڵە دژایەتیانە گەرموگوڕترمان دەکات لە خزمەتی زیاتر بە هاوڵاتییان و خزمەتی ئەو پرانسیپانەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە پێناوی دامەزراوە، هەمیشەش داکۆکی لە ماف و قوتی خەڵکی دەکەم، دەستپێشخەری دەکەین لە پێشنیاری باش و کارکردن لە پێناو پێداویستییە هەنوکەیەکانی کۆمەڵگە".
Qaiwan
Qaiwan