کوردستانی
لەسەر هاوسەرگیری کچە 13 ساڵانەکە داوایەک ئاراستەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
دوای ئەوەی وێنەی هاوسەرگیری كچێكی تەمەن 13 ساڵ لەگەڵ پیاوێكی تەمەن 40 ساڵ بڵاوکرایەوە، کە لە بری قەرزدا هاوسەرگیرییەکە کراوە، ژمارەیەک رۆژنامەنووس و چالاکوان و رێکخراوەکانی كۆمەڵی مەدەنی بەیاننامەیەکیان ئاراستەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان کردووە.

لە بەیاننماکەدا ئاماژە بۆ ئەوەکەن "پیاوێکی تەمەن 40 ساڵان بەناوی مهدی ناصر رەسول کەپیشەی پێشمەرگەیە و دانیشتووی ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوەیە، لەبری قەرز کچێکی قەرزارەکەی کەتەمەنی 13ساڵانە، وەردەگرێت و هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات".
ئاماژەشیان بە ئەوە کردووە "داوا دەکەین بەپەلە بێنە سەر خەت و رێگا لەم هاوسەرگیرییە نایاساییە و هاوشێوەکانی بگرن و مافی ئەم منداڵە بەزوترین کات بگەڕێندرێتەوە و ئەوانەشی ئەم کارەیان دەرهەق بەمنداڵەکە کردووە بەتوندترین شێوە سزا بدرێن بۆ ئەوەی جارێکی تر مافی منداڵ و ئافرەت پێشێل نەکرێت و رووداوی وا روونەداتەوە".