کوردستانی
هۆشداری لە دروستبوونی قەیرانێکی گەورە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
شەش ئەندامی پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێکیان بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، پێویستە بەزوترین کات شاندی هەرێم بچێتە بەغدا و ئامادەیی خۆی بۆ رادەستکردنی نەوت دەرببڕێت.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەو شەش پەرلەمانتارە دەڵێن "ئێمە وەک شەش پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان، داوا دەکەین بە زوترین کات وەفدی حکومەتی ھەرێم بەپەلە بچێتە بەغدا، لەبەرانبەر دابینکردنی مووچە و بودجەدا، ئامادەیی رادەستکردنی 250 ھەزار بەرمیل و نیوەی داھاتە فیدراڵیەکان بێت".
جەختیشیان کردووەتەوە "پێویستە چاکسازی خێرا لە دۆسیەی نەوت و خاڵە سنوورییەکان و باجدا بکرێت، بێ دواخستن و خۆدزینەوەی زیاتر، ئەگەر رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی نەکرێت، ھەرێمی کوردستان تووشی قەیرانێکی لەوەی ئێستا گەورە تر دەبێتەوە، و بەرپرسیاری سەرەکیش حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پێکهێنەرەکانیی ئەم کابینەیەن".
جێی ئاماژەیە هەریەکە لە ئەندامانی پەرلەمان (ئاشنا عەبدوڵڵا، شایان کاکە ساڵح، جەلال محەمەد، شیرین ئەمین، دابان محەمەد، عەلی حەمە ساڵح) واژۆیان لەسەر راگەیەندراوەکە کردووە.