کوردستانی

فراکسیۆنی گۆڕان: حکومەتی هەرێم خەمساردە لە دابینکردنی مووچە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فراکسیۆنی گۆڕان: حکومەتی هەرێم خەمساردە لە دابینکردنی مووچە
 مەودا میدیا - کاروان نوری 

فراکسیۆنی گۆڕان پەیوەست بە بارودۆخی هەرێمی کوردستانەوە داوایەکیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە و ئاماژەیان بەوە کردووە، پێویستە پەرلەمانی کوردستان رۆڵێکی کاریگەر بگێڕێت و بڕیاری چارەسەری لەبارەوە بدات بە تایبەتی ئەو کێشانەی کە پەیوەندی بە ژیان و گوزەرانی خەڵکەوە ھەیە.

ئەوەشیان خستووەتەوەڕوو "فراکسیۆنی گۆران وەک ھەمیشە جەخت دەکاتەوە لە چارەسەری بەپەلە و گونجاو بۆ کۆتاییھێنان بەو رەوشە دژوارە، ئێمە نیگەرانین لە خەمساردی ھەرێم بەرانبەر بە دابینکردنی مووچە و بژێوی و ژیانێکی شکۆمەندانە بۆ خەڵکی کوردستان".

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا وەک چارەسەری بەپەلە فراکسیۆنی گۆڕان چەند پیشنیارێکی خستووەتەڕوو و جەختیانکردووەتەوە "حکومەت دەبێ داھاتی ناوخۆیی و نەوتی و خاڵە سنورییەکان رێک بخاتەوە تا کۆتایی بەو دۆخە قەیراناویە ناھەموارە بێت کە ھەرێمەکەمان پێوەی گیرۆدە بووە، دڵنیاین داھات رێکبخرێتەوە کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت".

روونیشیان کردووەتەوە "پەرلەمانی کوردستان شوێنی نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستانە، شوێنی گفتوگۆ و بڕیاردانە بۆ چارەسەری گرفتەکانی خەڵک، بۆیە بە پێویستی دەزانین خەمی خەڵک و گرفتەکان لە پێشەنگی بەرنامەکانی کاری پەرلەمانی بێت و دەرفەت بە فراکسیۆنەکان بدرێت بۆ دەربرینی راو بەرنامە و کارەکانیان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد