کوردستانی

تۆمەتبارێک دوای 11 ساڵ دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێک دوای 11 ساڵ دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک لە ساڵی 2009وە، هەروەها ‌ له‌ كاتی ده‌ستگیركردنیدا ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ جۆری (كیا فلات) و ده‌مانچه‌یه‌كی جۆری (كڵۆك) و كلاشنكۆفێكی جۆری (سیخۆ مزه‌للی)دا گیرا.

لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند "هه‌ریه‌كه‌ له‌ بنكه‌ی پۆلیسی عه‌نكاوه‌ و بنكه‌ی پۆلیسی تووڕه‌ق، به‌ هاوكاریی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن، له‌ناو گومرگی سه‌وزه‌و میوه‌ی هه‌ولێر، تۆمه‌تبارێكیان به‌ ناوی (ع.ع.ح) ته‌مه‌ن 36 ساڵان ده‌ستگیركرد، كه‌ به‌پێی ماده‌ (405) له‌ یاسای سزادان داواكرابوو".

ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمه‌تباری ناوبراو، كه‌ له‌ كاتی ده‌ستگیركردنیدا ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ جۆری (كیا فلات) و ده‌مانچه‌یه‌كی جۆری (كڵۆك) و كلاشنكۆفێكی جۆری (سیخۆ مزه‌للی)دا گیرا، به‌ بڕیاری دادوه‌ر راگیراو لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌، بكوژه‌كه‌ له‌ ساڵی 2009 وه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنی هه‌بووه‌".

س.س
Qaiwan
Qaiwan