کوردستانی
پەرلەمانی کوردستان: مووچەی فەرمانبەران %40ی لێنابڕدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت دەنگۆیە و فەرمی نییە مووچەی مانگی 10 فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە لێبڕینی %40 وە دابەش بکرێت و باس لەوەش دەکات ئەگەر بەغداش 320 ملیار دینارەکە نەنێرێت مووچەی مانگی 10 دابەش دەکرێت.
ئەرشەد حسێن، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای وت "حکومەتی هەرێم پلانی خۆی هەیە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10" و دەشڵێت "ئەگەر بەغداش 320 ملیار دینارەکە نەنێرێت مووچە دابەش دەکرێت، بەڵام جاری حکومەتی هەرێم چاوەڕێی بەغدایە".
"دەنگۆیە و فەرمی نییە مووچەی مانگی 10 فەرمانبەرانی هەرێم بە لێبڕینی%40 وە دابەش بکرێت، جاری حکومەت پلانی خۆی ئاشکرا نەکردووە بۆ شێوازی دابەشکردنی مووچە" ئەرشەد حسێن وای بە مەودا میدیا وت
ک. ر