کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی: دژی هەڵگیرسانی شەڕی کورد بە کوردم

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی: دژی هەڵگیرسانی شەڕی کورد بە کوردم
مەودا میدیا-

لە دانیشتنێکدا کە ئێوارەی رۆژی شەممە لە دەباشان بۆ بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نوێنەری ژمارەیەک لە کەناڵەکانی راگەیاندن رێکخرا بوو وتی "کاری قاچاخچێتی و مافیایی بوونی هەیە، هەموو ئەو کەسانە دەستگیردەکەین کە کاری مافیایی ئەنجام دەدەن".

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانەی قسەکانیدا وتیشی " ئێمە بڕیارمانداوە هەموو مافیاکان دەستگیربکەین، تەنانەت هەرکەسێکیان لەپشت بێت" و ئاماژە بەوەش کرد "پێدانی پۆستی پارێزگاری کەرکوکیش بە تورکمان راست نییە و ئەو مەسەلەیە وەکو دەنگۆ بوونی هەیە، بەڵام ئەستەمە شتی وا رووبدات و قەبوڵی ناکەین".

لە وەڵامی یەکێک لە رۆژنامەنووسەکاندا سەبارەت بە ئەگەری درووستبوونی شەڕی پەکەکە لەگەڵ لایەنێکی کوردی بافڵ تاڵەبانی دەڵێت "ئێمە دژی هەڵگیرسانی شەڕی کورد بە کورد و بەدیاریکراوی پەکەکەین".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan