کوردستانی

حەسەن ئاڵی: بەغدا دڵی هەرێم لە خۆی ناڕەنجێنێت و مووچە راستەوخۆ نانێرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەسەن ئاڵی: بەغدا دڵی هەرێم لە خۆی ناڕەنجێنێت و مووچە راستەوخۆ نانێرێت
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق باس لەوە دەکات حکومەتی عیراق ناچارە بە ناردنی 320 ملیار دینارەکەی هەرێم و روونیشیدەکاتەوە بەغدا هیچ پێویستی بەوە نییە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بخاتە سەر بەغدا.

حەسەن ئاڵی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "لیژنەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێکهاتووە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا".

حەسەن ئاڵی دەڵێت "من بڕوام بەوە نییە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە سەر بەغدا، هیچ پێویستی نییە ئەو کارە بکات، بەغدا دڵی هەرێم لە خۆی ناڕەنجێنێت".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەشڵێت "حکومەتی عیراق ناچارە بە ناردنی 320 ملیار دینارەکەی هەرێم، چونکە لە بودجەی 2019 بڕیاری لە بارەوە دراوە".

ک. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن