کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی: زۆربەی کێشەکانی ناوخۆی یەکێتی چارەسەرکراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت لەم قۆناغەدا چارەسەری كێشە داراییەكانی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە، ئاماژە بەوەشدەکات ئاگای لە گرێبەستی 50 ساڵەی هەرێمی کوردستان و تورکیا نییە و وردەکاری نازانێت.
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە میانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کۆمەڵێک رۆژنامەنووس رایگەیاند "لەم قۆناغەدا چارەسەری كێشە داراییەكانی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە، بۆیە پێویستە بەجدی گفتوگۆ بکرێت بۆ چارەسەکردنی کێشە داراییەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد "وەک یەکێتی بەرنامەیەکمان هەیە لەگەڵ سەرجەم حزبەکان، یەکێک لەوانەش دانیشتنە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، هەروەها ئێمە لیژنەیەکمان هەیە بۆ کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی، بۆیە پێمان باشە لیژنەکە کارەکانی خۆی جێبەجێبکات ئەو کاتە کۆبوونەوەی فراوانی یەکێتی و پارتی بەڕێوەبچێت".
بافڵ تاڵەبانی وتی "زۆربەی کێشەکانی ناوخۆی یەکێتی چارەسەر کراون و بەرنامەیەکی زۆر باشمان هەیە"، لەبارەی گرێبەستی 50 ساڵەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا بافڵ تاڵەبانی وتی "من ئاگام لەو گرێبەستە نییە و هیچ وردەکاری نازانم".
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان وتیشی "چەند کێشەیەکمان هەیە لەگەڵ پارتی و حزبەکانی تر، بەڵام دەبێت لە نزیکترین کاتدا ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن".
لەبارەی هەبوونی قاچاخچێتی لە سلێمانی ئەوەی خستەڕوو "لیژنەیەکمان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانی دروستکردووە بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی ئەو کارە دەکەن".

https://www.youtube.com/watch?v=k1S3sAi0eTA