کوردستانی
گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شەوی رابردوو لە کافتریایەک لە شەقامی ئۆرزدی شاری سلێمانی گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش رایدەگەیەنێت اوەکو ئێستا هۆکاری خۆکشتنەکەی دیار نییە.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو لە کافتریایەک لە شەقامی ئۆرزدی شاری سلێمانی گەنجێک بە دەمانچەیەکی تورکی کە بە علوج ناسراوە فیشەکێکی ناوە بە سەری خۆیەوە پێش گەیاندنی بە نخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "گەنجەکە پۆلیسی بەرگریی و فریاکەوتنە و لە ساڵی 1990 لەدایکبووە و خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە، تاوەکو ئێستا هۆکاری خۆکشتنەکەی دیار نییە دەبێت کەسوکاری بانگبکرێن و وتەیان وەربگیرێت".
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وتی "پۆلیسی بەڵگە و تاوان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و ئەوەی پەیوەستە بە رووداوەکەوە کۆکراوەتەوە و لێكۆڵینەوەکان بەردەوامی هەیە".
س.س