عیراقی

لێکەوتەکانی نەچوونی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێکەوتەکانی نەچوونی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت پێویستە لە زووترین کاتدا شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عیراقی بکات بۆ رێککەوتنێکی نوێ و چارەسەرکردنی کێشەکان، ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر هەیە بۆ ناردنی 320 ملیار دینارەکە بەغدا چاوەڕێی سەردانیکردنی شاندی هەرێمی کوردستان بکات.

رێزان شێخ دلێر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەبارەی سەردانیکردنی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بە مەودا میدیای راگەیاند "سەردانەکان هەمیشە بۆ لێکنزیکبوونەوەی هەردوو حکومەتە لە یەکتر، لەبەرئەوەی ئێستا کێشە هەیە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراقی دەبێت جارێکی دیکە کۆببنەوە و گفتۆگۆ بکەن".

ئەوەشی خستەڕوو "لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراقی پێشتر رێککەوتن هەبوو کە بەغدا پارەی ئەم سێ مانگەی کۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام لەگەڵ پەسەندکردنی یاسای قەرز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆمەڵێک مەرج دانرا بۆ ناردنی بەشە بودجەی هەرێم، لەبەر ئەوە پێویست دەکات لە زووترین کاتدا شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عیراقی بکات بۆ رێککەوتنێکی نوێ و چارەسەرکردنی کێشەکان".
 
ئەوەشی خستەڕوو "بابەتەکە تەنیا مووچەی ئەم سێ مانگە نییە، لە ئێستادا بودجەی 2021 ئامادە دەکرێت ئەگەر هەرێمی کوردستان لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆ نەکات چۆن دەتوانێت بەشە بودجەی هەرێم جێگیر بکات لە بودجەی 2021دا".

لەبارەی هاتنی 320 ملیار دینارەکەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رێزان شێخ دلێر وتی "بەپێی یاسا بێت دەبێت حکومەتی عیراق مووچەی مانگی 10 و 11 بنێرێت، چونکە یاسای قەرز لە مانگی 11 پەسەندکراوە، بەڵام ئەگەر هەیە بۆ ناردنی 320 ملیار دینارەکە بەغدا چاوەڕێی سەردانیکردنی شاندی هەرێمی کوردستان بکات بۆ بەغدا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان