جیهانی

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ھیوای سەلامەتی بۆ سیستانی دەخوازێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا  ھیوای سەلامەتی بۆ سیستانی دەخوازێت
مه‌ودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پەیامێکدا ھیوای سەلامەتی و زووچاکبونەوە بۆ ئایەتوڵڵا سیستانی دەخوازێت.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە تویتێکدا نووسیویەتی "سوپاس بۆ خودا سەماحەتی ئایەتوڵڵا سیستانی نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدراوە خودا تەمەنی درێژ بکات".

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەیی بەوەشکردووە "لەگەڵ ملیۆنان عیراقی نزای بۆ دەکەین، چونکە سیستانی رێنیشاندەر و سەرچاوەی ئیلھام بووە".
Qaiwan
Qaiwan