عیراقی
کارگەیەک لە شاری سلێمانی داخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکى لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامییەتى سلێمانى ئاشکرای دەکات، دەستیان بە سەر کارگەیەکى دروستکردنى شامپۆدا گرتووە کە هیچ مەرجێکى تەندروستى تیادا نەبووە.
لەشکر حەمید، سەرۆکى لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامییەتى سلێمانى راگەیاند "دواى ئەوەى زانیارى وردمان پێگەیشت لەسەر کارگەیەکى دروستکردنى شامپۆ و موادى پاککەرەوە و زاهى، لیژنەى باڵاى قایمقامییەتى سلێمانى سەردانى شوێنەکەمان کرد، لە ئەنجامدا بۆمان دەرکەوت ئەو کارگەیە هیچ مەرجێکى سەلامەتى تێدانییە بۆ دروستکردنى ئەو بابەتانە لەروى مەرج و لە رووى بینا و لە رووى ئەو خامانەى لە دروستکردنیدا بەکاریان دەهێنێت".
دەڵێت "کارگەکە هیچ مەرجێکى کیمیایى و فیزیایى و بەکترۆلۆجى تێدانیە، تەنها لە رێگەى چەند خەزانێکەوە کۆمەڵێک مواد تێکەڵدەکات کە کاریگەرى لەسەر تەندروستى مرۆڤ دروست دەکات، تەنانەت کاریگەرى هەیە لەسەر لەدەستدانى چاو رووتانەوەى قژ و هەستیارى پێست و بۆرییەکانى هەناسەى بەکارهێنەرانى".
باسى لەوەکردووە "دروستکردنى شامپۆ بەپێى مۆڵەتى رێگەپێدانى عیراقى بە رێژەى دیاریکراو پێویستە باڵانس هەبیت لە تێکەڵکردنى مادەکان، بەڵام لەو کارگەیە بەشێوەى هەڕەمەکى ماددەکان تێکەڵکراوە کە ئەو ماددانەش بۆ دروستکردنى شامپۆ بەکار نایەت و کاریگەرى تەندروستى دەبێت لەسەر بەکارهێنەرانى".
لەشکر حەمید ئاماژەى بەوەشکردووە "کارگەکە دەکەوێتە گەرەکى تاڤگەی شارى سلێمانى و مۆڵەتى تەنها ژورى بازرگانى هەیە، بەڵام هیچ ستانداردێکى تێدا بەکار نەهاتوە، بۆیە راستەوخۆ کارگەکەیان داخساوە و لە رێگەى بەشى یاسایى قایمقامییەتیشەوە سکاڵاى لەسەر خاوەنەکەى تۆما دەکەن و بڕێکى زۆریش لەو ماددانەى دەستیان بەسەردا گیراوە لەناو دەبرێن".
س.س