کوردستانی

هۆکاری شەڕەکەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکاری شەڕەکەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە لەسەر تاوتوێکردنی پرسی کۆچی گەنجان، لە کۆبوونەوەکەدا گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان پەرلەمانتاران و سەرۆکی پەرلەماندا روویدا، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

بەدریە  ئیسماعیل، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سێ جارە یاداشت ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکەین، جاری یەکەم 23 پەرلەمانتار بەپێی مادەی 66ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان و جاری دووەمیش 37 پەرلەمانتار بەپێی مادەی 48ی پەرلەمان بڕگەی چوار یاداشتمان ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە یاداشتەکەماندا داوامان کردووە تیمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێتە پەرلەمان و گرفتی مووچە چارەسەر بکات، بەڵام هەرسێ یاداشتەکەمان پشتگوێ خراوە".

بەدریە ئیسماعیل وتی "ئێمە نوێنەری خەڵکین دەبێت مافی مووچەخۆران وەربگرین، هۆکاری گرژییەکانی پەرلەمانیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە کۆبوونەوەکاندا باسی مووچە ناکرێت ئەو پرسە پشتگوێ خراوە".

جێگای ئاماژەیە، تاوەکو دانانی ئەم هەواڵەش گرژی و ئاڵۆزییەکان لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامی هەیە و کۆتایی پێنەهاتووە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە