کوردستانی
سیروان بابان: ناهێڵین کۆبوونەوەی پەرلەمان بکرێت ئەگەر لەسەر مووچە و مافی خەڵک نەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ سێشەممە لەبەر ئەوەی لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان هیچ پرسێکی تایبەت بە مووچەی تیادا نەبوو لەلایەن پەرلەمانتارانەوە ناڕەزایەتی دەربڕا، ئەمەش گرژی و ئاڵۆزی دروستکرد، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت "کودەتامان بەسەر پەرلەماندا کرد".
سیروان بابان، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی گرژییەکانی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەوەی ئەمڕۆ روویدا لە پەرلەمانی کوردستان گرژی و ئاڵۆزی نەبوو بەڵکو کۆتایی هێنان بوو بە بێدەنگی و پەرلەمان ئەمڕۆ بوو بە پەرلەمان".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە دوای ئەوەی دوو ساڵ و مانگێکە ئەم پەرلەمانەیان کردووە بە کۆیلەی حزب ئەوەمان هەڵگەڕاندەوە و کودەتامان کرد بەسەر ئەو دۆخەدا".
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو "کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات، ناهێڵین کۆبوونەوەی پەرلەمان بکرێت ئەگەر لەسەر مووچە و مافی خەڵک نەبێت".
لەبارەی مامەڵەکردنی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان سیروان بابان وتی "مامەڵەکردنی سەرۆکایەتیی پەرلەمان سفر بوو، چونکە مامەڵە کردنیان نا یاسایی بوو".
س.س