کوردستانی

کاروان گەزنەیی: بەرەیەکی خۆڕسک لە بەرژەوەندیی میلەت دروستبووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاروان گەزنەیی:  بەرەیەکی خۆڕسک لە بەرژەوەندیی میلەت دروستبووە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی  پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت داوای خەڵکیان پێ رەوایە و داوای مووچەیان کردووە و دواشیان کردووە دۆخ و ژیانی هاوڵاتییان باشتر بکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد ناکرێت بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێدەنگ بن بەرانبەر بەو نەهامەتییەی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە.

کاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەم بەرەیەی لە پەرلەمانی کوردستان دروستبووە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندیی بە دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆنەوە نییە، بەڵکو بەرەیەکی خۆڕسکە لە بەرژەوەندیی میلەت دروستبووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "وەک دەزانین دۆخ و گوزەرانی خەڵک تاڕایەکی زۆر بەرەو خراپی و وێرانی دەڕوات و بازاڕ وەستاوە، بۆیە ناکرێت بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێدەنگ بن بەرانبەر بەو نەهامەتییەی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە".

کاروان گەزنەیی وتی "داوای خەڵکمان پێ رەوایە و داوای مووچەمان کردووە و دواشمان کردووە دۆخ و ژیانی هاوڵاتییان باشتر بکرێت، چونکە ناکرێت خەڵک لەوە برسی تر بێت".

وتیشی "بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان داوامان کردووە دانیشتنی پەرلەمان لەسەر مووچە بکرێت، هەروەها داوامان کردووە لە دانیشتنەکەدا تیمی حکومەت ئامادەبێت"،ئەوەشی خستەڕوو " رۆژی چوارشەممە 2ی کانونی دووەمی 2020 دانیشتنی پەرلەمان لەسەر مووچە دەکرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan