کوردستانی
بەرنامەى دابەشکردنى کارەبا لە سلێمانى تێکدەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا – کاروان نوری
بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایدهگهیهنێت، بەهۆی سووتانی یەكێك لەمحاویلە گەورەكانی وێستگەی باشوور، پێدانی كارەبا لەگەڕەكەكانی رۆژهەڵاتی سلێمانی وەک گەڕەکانى دیکە کارەبایان پێنادرێت.
ئهمرۆ دوو شهممه 30ی تشرینی دووهمی2020 ،بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگهیاندووه "بەهۆی سووتانی یەكێك لەمحاویلە گەورەكانی وێستگەی باشوور، بووەتە هۆی تێكچوونی بەرنامەی پێدانی كارەبا لەگەڕەكەكانی رۆژهەڵاتی سلێمانی و ناتوانرێت وەك پێویست و وەك گەرەكەكانی دیكە بەرنامەی كارەبای نیشتمانی و موەلیدە لەو ناوچانە جێبەجێ بكرێت".
ئەوەشیان خستووەتەڕوو "بەهەموو موەلیدەكانی سنوورەكەی رادەگەیەنین بەدەر لەبەرنامەی كارەبای ئاسایی هەر بڕینێكی كارەبای نیشتمانی لەسنوورەكەدا رووبدات دەبێت موەلیدەكانیان كارپێبكەن و نابیت هاوڵاتییان بێ كارەبا بکەن و دەبێت مافیان پارێزراو بێت".