کوردستانی
دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی پەرلەمان دواخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
سكرتێری پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان نووسراوی ئامادەكردووە و ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەكرێت تا شاندی دانوستانكاری هەرێم ئامادەبن لە دانیشتنی پەرلەمان.
سكرتێری پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان نووسراوی ئامادەكردووە و ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەكرێت تا شاندی دانوستانكاری هەرێم ئامادەبن لە دانیشتنی پەرلەمان.
مونا قەهوەچی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە "دەستەی سەرۆكایەتی نووسراوی ئامادەكردووە و ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت تا شاندی دانوستانكاری هەرێم و لایەنی پەیوەندیداری حكومەتی هەرێم، لەدانیشتنێكی تایبەتی پەرلەمانی كوردستان ئامادەببن".
راشیگەیاندووە "دانیشتنەكە بەمەبەستی گفتوگۆكردنە لەسەر پرسی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێم و رەوشی گفتوگۆكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ"، ئەمە لە کاتێکدایە دانیشتنی رۆژی چوارشەممە 2020-12-2ی پەرلەمان دواخرا كە بڕیار بوو سەعات 12ی نیوەڕۆ بەڕێوەبچێت.