کوردستانی

دە‌ستگیرا بە‌سە‌ر بڕی سی و دوو تۆن پە‌تاتە‌دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دە‌ستگیرا بە‌سە‌ر بڕی سی و دوو تۆن پە‌تاتە‌دا
مەودا میدیا - کاروان نوری

ئە‌مڕۆ دووشە‌ممە، لە‌مە‌رزی تە‌وێڵە‌ ـ شۆشمێ دە‌ستگیرا بە‌سە‌ر بڕی سی و دوو تۆن و 730 كیلۆ پە‌تاتە‌دا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 30ی تشرینی دووه‌می2020، ھۆبە‌ی كە‌رە‌نتینە‌ی كشتووكاڵی مە‌رزی تە‌وێڵە‌ ـ شۆشمێ بڵاویکردووەتەوە "ئە‌مڕۆ لە‌لایە‌ن كە‌رە‌نتینە‌كە‌مانە‌وە‌ دە‌ستگیرا بە‌سە‌ر بڕی سی و دوو تۆن و 730 كیلۆ پە‌تاتە‌دا كە‌ بە‌ خۆڵە‌وە‌ ھێنراوە،‌ لە‌ كاتێكدا ھێنانی پە‌تاتە‌ بە‌ خۆڵە‌وە‌ قە‌دە‌غە‌یە‌".

ئه‌و‌ه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "لە‌لایە‌ن لیژنە‌ی لە‌ناوبردن و ئاودیوكردنە‌وە‌وە‌ ئە‌و بڕە‌ پە‌تاتە‌یە‌ی كە‌ بە‌ خۆڵە‌وە‌ ھاوردە‌كراوە‌ رە‌وانە‌ی وڵاتی ئێران كرایە‌وە"‌.