کوردستانی

مه‌حمود سه‌نگاوى: ئێستا و پێشتریش له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنى دوو ئیداره‌ییدا بووم ‌و ده‌بم

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌حمود سه‌نگاوى: ئێستا و پێشتریش له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنى دوو ئیداره‌ییدا بووم ‌و ده‌بم
مەودا میدیا - کاروان نوری

دوو رۆژ دواى په‌یامه‌كه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی بۆ دژایه‌تیكردنى دوو ئیداره‌یی له‌ هه‌رێم، ئه‌ندامێکی مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشکرایکردووە، له‌گه‌ڵ دوو ئیداره‌ییە ‌و به ‌مه‌كته‌بى سیاسى پێشتر و ئێستاشی وتووه‌.
 
مه‌حمود سه‌نگاوى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان، له‌مه‌راسیمى ساڵیادى شه‌هیدبوونى سمكۆى ئاسایش ‌و هاوڕێكانیدا، وتارێكى پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند "ئێستا و پێشتریش له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنى دوو ئیداره‌ییدا بووم ‌و ده‌بم، به‌هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى پێشتر و ئێستاشم وتووه".

سەنگاوی ئەوەشی خستەڕوو "پێویسته‌ دوو ئیداره‌یی رابگه‌یه‌نین‌ و به‌داهاتى خۆمان مووچه‌ دابین بكه‌ین، لێتان ناشارمه‌وه‌ چه‌ندین ساڵه‌ حه‌زده‌كه‌م ئه‌م حكومه‌تى هه‌رێمه‌ ببێته‌ دوو ئیداره‌ییه‌كه‌ى جاران، هیچ نه‌بێت بتوانین هه‌موو داهاتى ناوچه‌كه‌ى خۆمان كۆبكه‌ینه‌وه ‌و مووچه‌ دابین بكه‌ین‌ و ژیانى خه‌ڵك خۆشبكه‌ین".
Qaiwan
Qaiwan