کوردستانی
گۆڕان: لێدوانى به‌شێك له په‌ر‌له‌مانتار و به‌رپرسه‌كانمان گوزارشت له راى ئێمه ناكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
بزووتنەوەی گۆڕان بڵاویکردووەتەوە، هه‌ڵوێستی فه‌رمی لەلایەن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانەوە بڵاوده‌كرێته‌وه و هه‌موو لێدوان و ده‌ربڕینێكی دیكه‌ی سیاسیی كه لەلایه‌ن به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و په‌رله‌مانتارانه‌وه بۆ میدیاكان ده‌درێت، گوزارشت له رای فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ناكات.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە "بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی زمانێكی شارستانی و سیاسی هاوچه‌رخه بۆ گوزارشتكردن و هه‌ڵوێست ده‌ربڕین له‌سه‌ر پرس و ئاریشە سیاسیی و ئابوری و داراییه‌كانی هه‌رێم و حکومەتی ئیتیحادی، كه زه‌مینه‌سازی بكات بۆ لێكتێگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان".

روونیشکراوەتەوە "هه‌ر ده‌ربڕینێكی دیكه كه وه‌ك سوكایه‌تی، یان زمانێكی نه‌شیاو دژی کەسایەتییە سیاسییه‌كان، یاخود حیزبه‌كان به‌كاربهێنرێت كولتوری سیاسی ئێمه نییە و دژی دەبین و نوێنه‌رایه‌تی گوتاری سیاسیمان ناكات".