تەندروستی

زیانەکانی زۆر بەکارهێنانی هێدفۆن

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیانەکانی زۆر بەکارهێنانی هێدفۆن
مەودا میدیا - کاروان نوری

لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر خەڵک هێدفۆنەکان بۆ گوێگرتن لە گۆرانی و ئەنجامدانی پەیووەندی تەلەفونی بەکاردەهێنن، زانایان ئاشکرایانکردووە بەکارهێنانی هێدفۆنەکان بە دەنگی بەرز و ماوەیەکی زۆر زیانی کوشندەی بۆ گوێکان دەبێت. 

پسپۆڕانی نەخۆشیەکانی قورگ و گوێ ئاشکرایانکردووە، بەکارهێنانی هێدفۆنەکان بەدەنگی بەرز پاش ماوەیەک بیستن لە گوێکان لاواز دەکات و دەبێتە هۆی ئەوەی توانای بیستنمان تەواو لاوازبێت.

روونیشیان کردووەتەوە، لەناو هێدفۆنەکان جۆرە موگناتیزێک هەیە زیان بەخانەکانی مێشک دەگەیەنێت و هەتاوەک و ماوەی بەکارهێنانەکە زیاتربێت زیانەکان دەگات بەخانەکانی گوێ زیاتردەبێت، لەکاتی بەکارهێنانی هێدفۆنەکان نابێت دەنگی بەرز بێت و ماوەی بەکارهێنانەکەی زۆربێت.