کوردستانی
بەهادین نوری کۆچی دواییکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بەھادین نوری، سیاسەتمەدار و دامەزرێنەری حزبی شیوعی عیراق بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییکرد، بڕیارە لە گوندی تەکێ لە قەرەداخ بە خاکبسپێرێت.
بەهادین نوری ماوەی چەند رۆژێکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، شەوی رابردوو بەهۆی تێکچونی باری تەندروستیەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 1ی کانونی یەکەمی 2020 كۆچی دواییكرد، لە ئێستادا تەرمەکەی لە ماڵەکەی خۆیەتی لە گەڕەکی سابونکەرانی سلێمانی بڕیارە تەرمەکەی لە گوندی تەکێ لە قەرەداخ بە خاکبسپێرێت.
بەهادین نوری لە ساڵی 1927 لە گوندی تەکێ لە قەرەداخ لەدایکبووە، دامەزرێنەری حزبی شیوعی عیراق بووە و یەکێک بووە لە سیاسەتمەدارە دیار و بە تواناکانی کورد.
س.س

بیروڕا