کوردستانی

قادر قاچاخ: دەبێت یەبەشە شنگال چۆڵ بکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


قادر قاچاخ: دەبێت یەبەشە شنگال چۆڵ بکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

هێزەکانی یەبەشە بڕیاریان داوە لە قەزای شنگال بکشێنەوە لە چوارچێوەی رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراق، بەڵام بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنیت کشانەوەی ئەو هێزانە جاری روون نییە، چونکە ناڕەزایەتی هەیە لە بەرانبەر كشانەوەیان.

قادر قاچاخ، بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیا راگەیاند "بەشێک لە هێزەکانی پەکەکە ناڕازین لە شنگال بکشێنەوە، هەرچەندە ئاڵای بەشێک لەو هێزانە داگیراوە و ئاڵای عیراق لە شوێنیان هەڵکراوە، بەڵام ناڕەزایەتی نیشان دەدەن و نایانەوێت شنگال چۆڵ بکەن".

لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی یەبەشە لە شنگال قاچاخ وتی "کشانەوەی ئەو هێزانە جاری روون نییە، چونکە ناڕەزایەتی هەیە لە بەرانبەر كشانەوەیان لە شنگال".

ئەوەشی خستەڕوو "رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراق تاوەکو ئێستا بەشێوەیەکی باش دەستنەکراوە بە جێبەجێکردنی"، هەروەها لەبارەی دۆخی شنگالەوە باسی لەوەکرد "دۆخی شنگال تاڕادەیەک ئاساییە".

سەبارەت بە سەردانکردنی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەکرد "سەردانەکە بە مەبەستی باسکردنە لە شێواز و چۆنیەتی جێبەجێکردنی رێککەوتنی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراق لەبارەی شنگالەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan