کوردستانی

خوشکێک لەلایەن براکانییەوە سەردەبڕێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


خوشکێک لەلایەن براکانییەوە سەردەبڕێت
مەودا میدیا- 

ژنێکی 31 ساڵەی خەڵکی سنە بە پاساوی شەرف بە دەستی براکانی کوژرا، ژنەکە خاوەنی دوو منداڵە و لەلایەن براکانییەوە سەر بڕدراوە و هەر بەبێ دەنگ و بەبێ بەڕێووەچوونی هیچ مەراسیمێک بە خاکسپێردراوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، رۆژی یەکشەممە 29 ی تشرینی دووەمی 2020 ژنێکی لاو بە ناوی "سەرگوڵ حەبیبی" تەمەن 31 ساڵ، لە گوندی سوورازە کە لە چەند کیلۆمەتریی شاری سنە هەڵکەوتووە، بە پاساوی نامووسەوە بە شێوەیەکی بێبەزەیییانە سری بڕدراوە و پارچەپارچە کراوە.

سەرگوڵ حەبیبی بە رەچەڵەک خەڵکی گوندی توارمەڵای سەر بە شارۆچکەی کەلاتەرزان و دانیشتووی گەڕەکی "کەمەربەندیی 25"ی شاری سنە و دایکی دوو مناڵی ساوا بووە، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم ژنە ماوەیەک لەمەوپێش بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ لاوێک لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی گەڕەکەکەوە دەستبەسەر کرابوو، بەڵام هەردووکیان پاش رۆژێک ئازاد کرابوون.

تەرمی سەرگوڵ حەبیبی رۆژی دووشەممە لە گۆڕستان محەمەدیی شاری سنە و لە بێدەنگیی تەواوی راگەیاندنەکان و بەبێ بەڕێوەچوونی هیچ رێوڕەسمێکی پرسە بە خاک سپێردرا، هەروەها هیچ کام لە براکانی رووبەڕووی یاسا نەکراونەتەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan