کوردستانی

گەنجێک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بێت گەنجەکە خۆی کوشتووە، چونکە بەپێی وتەی کەسوکارەکەی باری دەروونی تەواو نییە.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە دوای ئەوەی هێزەکانمان ئاگادارکرانەوە کە لە گەڕەکی ئاشتی لە شاری رانیە گەنجێک لە ماڵەکەی خۆیدا فیشەک بەر جەستەی کەوتووە، دەستبەجێ هێزەکانمان گەشتنە شوێنی رووداوەکە دەرکەوت گەنجەکە بەناوی (ش،ح،م) لەدایکبووی ساڵی 2003 شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە هەبووە و گیانی لەدەستداوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد "لەسەر ئەم رووداوە رێکاری یاسایی گیرابەر و تەرمی گەنجەکە بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری رانیە لە شوێنی رووداوەکە چەکێکی جۆری کڵاشنکۆف لەگەڵ چەند قەوانێکی تەقیوو بەدەستهات".

ئەوەشی خستەڕوو "مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پێدەچێت رووداوەکە خۆکوژی بوو بێت. هەروەها بەپێی وتەی کەسوکاری گەنجەکە باری دەروونی ناڕێک بووە دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ تەرمی گەنجەکە لە پزیشکی دادوەری رانیە رادەستی کەسوکاری کرایەوە".

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین باسی لەوەشکرد "لەسەر رووداوەکە کەس دەستگیر نەکراوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan