کوردستانی

قوباد تاڵەبانی: بەم نزیکانە شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی: بەم نزیکانە شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
مەودا میدیا – کاروان نوری

ئە‌مڕۆ سێشە‌ممە‌، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئە‌نجومە‌نی وەزیران، پێشوازیکرد لە شاندێكی بەریتانی، كە لە جەیمس کلیڤەلی، وەزیری دە‌وڵە‌ت بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و ستیفن هیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق پێكهاتبوو.

جەیمز کلیڤەلی، لە کۆبوونەوەکەدا خواستی حکومەتی بەریتانیای بۆ فراوانكردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی کولتوری و گەشتوگوزار و بازرگانی خستەڕوو. لەلای خۆشییەوە، قوباد تاڵەبانی پێشوازیی لەم بیرۆکەیە کرد و ئامادەیی بۆ هاوكاری و هەماهەنگی دەربڕی.

لە بارەی پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە هەڵوێستی حکومەتی هەرێمدا کە ئامادەیە بەپێی دەستوور هەموو کێشەکانی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی چارەسەر بکات و راشیگەیاند، بڕیاریانداوە بەم نزیکانە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەغدا بکات.
Qaiwan
Qaiwan