کوردستانی
لە ئەمساڵدا 20 تووشبووی ئایدز لەهەرێمی کوردستان تۆمارکراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لەم ساڵدا زیاتر لە 194 هەزار پشكنین بۆ ڤایرۆسی (HIV) كراوە. لەم ژمارەیە تەنها 20 حاڵەتی هەڵگری ڤایرۆسی نەخۆشی ئایدز تۆماركراوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لەم ساڵدا زیاتر لە 194 هەزار پشكنین بۆ ڤایرۆسی (HIV) كراوە. لەم ژمارەیە تەنها 20 حاڵەتی هەڵگری ڤایرۆسی نەخۆشی ئایدز تۆماركراوە.
لە رۆژی جیهانی ئایدزدا وەزارەتى تەندروستیی ئاشکرایکردووە "بەكوی گشتی لە هەرێمی كوردستاندا لەم ساڵانەی رابردوودا تائێستا 305 حاڵەتی دەستنیشانكردنی هەڵگری ڤایرۆسی ئایدز تۆماركراوە، لەو ژمارەیەش تەنها 52 تووشبوو لە هەرێمی كوردستان بوون.
وەزارەتى تەندروستیی روونیشیکردووەتەوە "لە هەرێمی كوردستان لەم ساڵدا زیاتر لە 194 هەزار پشكنین بۆ ڤایرۆسی (HIV) كراوە. لەم ژمارەیە تەنها 20 حاڵەتی هەڵگری ڤایرۆسی نەخۆشی ئایدز تۆماركراوە، كە 17 لەوان بیانین".
وەزارەتى تەندروستیی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "له‌م رۆژه‌دا داوا له هاوڵاتییانی خۆشه‌ویست به تایبه‌ت چینی گه‌نجان ده‌كه‌ین كه به‌هۆی كرانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به رووی وڵاتانی دونیادا، خۆیان به‌دووربگرن له هۆكاره‌كانی تووشبوون به‌م نه‌خۆشیه و رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن. كه بریتییه له دووركه‌وتنه‌وه له سێكسی لابه‌لا و ناشه‌رعی و به‌كارنه‌هێنانی هه‌موو ئهوكهرهستانهی پیسن كه ده‌بێته هۆی برینداربوونی پێست به‌م هۆیه‌وه ڤایرۆسه‌كه ده‌گوازرێته‌وه".