کوردستانی

قایمقامیەتی سلێمانی: لە یەک هەفتەدا 81 پسوڵەی سەرپێچیکردن تۆماركراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قایمقامیەتی سلێمانی: لە یەک هەفتەدا 81 پسوڵەی سەرپێچیکردن تۆماركراوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکردووە، بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەكانی كاركردن لەهەفتەی رابردوودا 81 پسوڵەی سەرپێچی تۆماركراوە و شەش شوێنیشیان داخستووە.
 
لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە "بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرجەكانی تەندروستیی و ڤێتێرنەری و رێنماییەكانی دیكەی كاركردن و رێكارەكانی خۆپارێزی، لیژنەكان 81 پسوڵەی سەرپێچییان تۆماركردووە".

 ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەسەر سەرپێچی و بەكارنەهێنانی دەمامك و ماددەكانی پاكژكردنەوە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنەكانی قایمقامیەتی سلێمانی شەش شوێنیان داخستووە و خاوەنەكانیشیان سزای یاسایی دراون".
 
ئەوەشی خستووتەڕوو "بڕی ئەو غرامەیەی لە ماوەی حەوت رۆژی رابردوودا كراوە، چوار ملیۆن و 300 هەزار دینارە و بەپێی یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز