کوردستانی
خۆپیشاندانەکان لە سلێمانییەوە دەستپێدەکەنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایانگەیاند، سبەینێ خۆپیشاندانی جەماوەری لە سلێمانی دەستپێدەکات و داواشیان لە سەرجەم چین و توێژەکان کرد بەشداربن لە خۆپیشاندانەکەدا.
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایانگەیاند، سبەینێ خۆپیشاندانی جەماوەری لە سلێمانی دەستپێدەکات و داواشیان لە سەرجەم چین و توێژەکان کرد بەشداربن لە خۆپیشاندانەکەدا.
ئەمڕۆ سێشەممە 1ی کانوونی یەکەمی2020، تایبەت بە دۆخی مامۆستایان و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە، ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بەیاننامەیەکیان ئاراستەی رایگشتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ئاماژەیان بەوەشكرد "سبەینێ کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی لە بەردەم باخی گشتیی سلێمانی خۆپیشاندانی جەماوەری دەستپێدەکەن و خۆپیشاندانەکەش تەنها تایبەت نییە بە مامۆستایان و سەرجەم چین و توێژەکان دەگرێتەوە".
بیروڕا



