کوردستانی
پرۆسه‌ی خوێندن دواخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - کاروان نوری
وته‌بێژی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان، له دوای كۆتایهاتنی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ئاشکرایکرد، لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، بڕیاریدا پرۆسه‌ی خوێندن له قوتابخانه‌كان تاکو (7-1-2021)، رابگیرێت.

جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان، له دوای كۆتایهاتنی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند "بڕیارماندا پرۆسه‌ی خوێندن له قوتابخانه‌كان تاکو (7-1-2021)، رابگیرین، له حه‌وتی یه‌ك جارێكی دیكه لیژنه‌كه كۆده‌بێته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخه‌كه ده‌كات و بڕیاری نوێ ده‌دات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "بە له‌به‌رچاوگرتنی ته‌ندروستیی قوتابیان و مامۆستایان و هه‌ڵسه‌نگاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی، هێشتا كۆرۆنا له ژێر كۆنترۆڵدا نییه و پێویسته رێكاره‌كانی خۆپارێزی به‌رده‌وام بن، بڕیاره‌كانی پێشتری لیژنه‌ی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، تا یه‌كی 12 كاریان پێده‌كرێت".
بیروڕا