کوردستانی
دەستبەسەر زیاتر لە شەش کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - کاروان نوری
لە فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی هەولێر لەلایەن کارمەندانی ئاسایشی فڕۆکەخانەکەوە، توانرا دەستبەسەر بڕی شەش کلیۆ و 420 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری تلیاکدا بگیرێت.
لە فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی هەولێر لەلایەن کارمەندانی ئاسایشی فڕۆکەخانەکەوە، توانرا دەستبەسەر بڕی شەش کلیۆ و 420 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری تلیاکدا بگیرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردووەتەوە "لەلایەن کارمەندانی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە توانرا دەستبەسەر بڕی شەش کلیۆ و 420 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری تلیاکدا بگیرێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەو کەسانەی مادەکانیان هێنابوو بەنیازبوون رەوانەی دەرەوەی بکەن، بەشێوەیەکی تۆکمە لەناو دوو رایەخ و ماکسیەکی ژناندا شاردبوویانەوە".
بیروڕا



