عیراقی

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن: پاڵپشتی عیراق ده‌كه‌ین بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن: پاڵپشتی عیراق ده‌كه‌ین بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر
مه‌ودا میدیا-

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌شته‌ عیراق و له‌لایه‌ن هاوتا عیراقییه‌كه‌یه‌وه‌ پێشوازی لێكرا، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق، تیشكی خسته‌ سه‌ر ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا.

ئه‌یمه‌ن سه‌فه‌دی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسییه‌ هاوبه‌شه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق رایگه‌یاند "عیراق توانی سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی تۆماربكات به‌رامبه‌ر داعش، به‌ڵام مه‌ترسی داعش هێشتا ماوه‌ و ئه‌و میلیشیایانه‌ی داعش مه‌ترسین بۆسه‌ر هه‌موومان، بۆیه‌ عیراق  ده‌توانێت سود له‌ پشتیوانییه‌كانی ئێمه‌ و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ببینێت، بۆ شكستهێنان به‌ تیرۆر."

محه‌مه‌د حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق  جه‌ختی كرده‌وه‌ "گرنگه‌ هاوكاری عیراق بكرێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، چونكه‌ پرسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر ته‌نها پرسێكی ناوخۆی عیراقی نیه‌ و په‌یوه‌سته‌ به‌ پرسه‌ هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".

له‌باره‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و عیراق، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن وتی "پشتگیری له‌ سه‌روه‌ری خاكی عیراق ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین عیراق ببێته‌ گۆڕه‌پانی ململانێكانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا و هه‌ڵوێستی ئوردونیش له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه‌ به‌ گفتوگۆ".
Qaiwan
Qaiwan