راپۆرت
گاردیان: ڤایرۆسی كۆرۆنا دەوڵەمەندەكانی دەوڵەمەندتر كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ژمارەیەكی زۆری خەڵك مردن، ژمارەیەكی دیكەش ئیشەكانیان لەدەستدا، لەگەڵ ئەوەشدا نادادپەروەریی دەبینرێت لەوەی كۆمەڵە كەسێكی دیاریكراو بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسەكەوە سەرمایەكەیان زیادیكرد و دەوڵەمەندتربوون.
رۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانی لە راپۆرتێكدا نووسیویەتی، كۆمەڵێك دەوڵەمەند لەنێوانیاندا جیف بیزۆس لە ئەمازۆن (Amazon)، ئەیلون ماسك لە تەسێر (Tesla) توانیان بەرگەی مەترسییە ئابوورییەكانیان بگرن.
گاردیان نووسیویەتی "شێوازی كاركردنی كۆمپانیاكانی تەكنەلۆژیا لە بۆرسە و بازاڕی پشكەكاندا زۆر باش بوو، زۆربەمان لە ماڵەوە دانیشتبووین و گۆگڵ، ئەمازۆن و زوم-مان بەكاردەهێنا، ئەمەش رەنگدانەوەی باشی بۆ سەر ئەو كۆمپانیایانە هەبوو. بۆ نموونە بەهای بازاڕی كۆمپانیای زوم 500% لەم ساڵدا بەرزبووەوە".
لەگەڵ ئەوەشدا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەریی نەرێنی لەسەر كۆمپانیا بچووكەكان دروستكرد لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا. بەو هۆیەشەوە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاماژەی دابەشكردنی سەروەت و سامانی لەسەر ئاستی هەموو جیهان خستەڕوو "ئەو كەسانەی دەوڵەمەندن دەتوانن لە ماڵ نەچنە دەرەوە و پارەشیان هەبێت بۆ ژیانكردن، هەروەها خۆشیان بپارێزن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا".
بەپێی ئامارەكان ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان گەیشتووەتە 64 ملیۆن كەس، لەو ژمارەیەش یەك ملیۆن و 500 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە. لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان تائێستا 97 هەزار و 336 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، لەو رێژەیەش 3 هەزار و 186 كەسیان گیانیان لەدەستداوە و 61 هەزار و 21 كەسیشیان چاكبوونەتەوە.