کوردستانی

خۆپیشاندان لەم شارەی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆپیشاندان لەم شارەی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد
سەر لەئێوارەى ئەمڕۆ لەلایەن ژمارەیەک گەنجى دەربەندیخانەوە خۆپیشاندان لە قەزاکە دەستپێیکرد و تائێستا بەردەوامە.

سەر لەئێوارەى ئەمڕۆ ژمارەیەک لەگەنجان لەدەربەندیخان خۆپیشاندانێکى ناڕەزایەتییان لەسەر رێگاى کەلار- دەربەندیخان دەسپێکردووە، تا ئێستاش بەردەوامی هەیە و هێزێکی ئەمنی زۆریش لە شارەکە کۆکراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا، ئەو خۆپیشاندەرانە کۆمەڵێک گەنجى شارۆچکەکەن و تایەیان لەسەر رێگاکە سوتاندووە و تا ئێستا  هاتوچۆ راگیراوە و تانکەرە بارهەڵگرەکان ناتوانن تێپەڕن.