تەندروستی
پاككەرەوە كحولییەكان هەڕەشەی مردن لە سێ جۆر كەس دەكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سێ جۆر مرۆڤ ژیانیان لە مەترسیدا دەبێت بەهۆی مادە پاککەرەوە كحولییەکانەوە کەوا لە هەمان كاتدا زۆریش گرنگن بۆ لە ناوبردنی ڤایرۆسی کۆڤید-19، بەڵام دەبێ بە وردی و ئاگاداری مامەڵەی لەگەڵدا بکری و هەڵبگیرێ.
لە راپۆرتێکی نوێدا، باسی مەترسیی مردنی ئەو سێ جۆرە كەسەی کردووە ئەگەر بێتو لەكاتی پاكژكردنەوەدا بخورێتەوە و لە گۆڤاری (BMJ)دا وەکو ئاگاداری بڵاوکراوەتەوە و تیایدا هاتووە دوو حاڵەتی مردن بەو مادانە روویداوە.
بەپێی توێژینەوەكە دەركەوتووە "ئەو مادە ئەلکحولییە پاککەرەوانە بووەتە پێویستییەکی گرنگ بۆ خۆپاراستن لەو ڤایرۆسە و لە ماڵ و نەخۆشخانە و خوێندنگە و شوێنی کار دادەنرێن و بەکاردێن، بۆیە دەبێ زۆر ئاگاداربین لە شوێنی هەڵگرتنی".
ئەو سێ جۆرە كەسەش ئەمانان:
یەكەم: منداڵ.
دووەم: کەسی بە تەمەنی خڵەفاو.
سێیەم: ئەو کەسانەی کێشەی دەروونییان هەیە.

بیروڕا