تەندروستی
زیانەکانی ئاوی گەرم بۆ پێست و قژ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
بەکارهێنانی ئاوی گەرم بە بەردەوامی لە هەموو وەرزەکاندا و بەتایبەت وەرزی زستان کارێکی ئاساییە، هەمیشە بە ئاوی گەرم راهاتووین کە خۆمان بشۆین و لەشمان پاک بکەینەوە، بەڵام بێ ئاگا لەوەی ئاوی گەرم زیانی بۆ پێست و قژ هەیە ئەگەر بە بەردەوامی بەکاریبهێنیت.
زیانەکانی بەکارهێنانی ئاوی گەرم:
کاریگەری دەکاتە سەر چەوریە سروشتیەکەی پێست، هۆکارێکە بۆ مانەوەی جوانی و گەشاوەیی جوانی پێستەکەت، چونکە ئاوە گەرمەکە وشکی دەکاتەوە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ چرچبوونی پێست.
هۆکارێکە بۆ لاوازبوون و هەڵوەرین و کەمکردنەوەی رێژەی چەوری سروشتی قژت، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی قژیان زۆر وشکە، هەر بۆیە ئامۆژگاری دەکرێن بەوەی پلەی گەرمی ئاوەکە کەمتر بکەنەوە یان سارد بەکاربهێنن.
دەبێتە هۆی کرانەوە و فراوانبوونی کونیلەکان و وەرگرتنی بەکتریا و میکرۆب، جگە لەوەی پرۆتین و زەیتی سروشتی پێستەکە هەڵدەمژێت و بریقە و گەشانەوەی ناهێڵێت.