کوردستانی
سبەینێ شاندێکی پارتی دێتە سلێمانی و یەكێتی و گۆڕان دەبینێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
سبەینێ وەفدێكی پارتی دێتە سلێمانی و یەكێتی و گۆڕان دەبینێت، وتەبێژی بزووتنەوەی گۆرانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، هیوادارن كۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان یەكێتی و پارتی و گۆڕان پەنجە بخاتەسەر هەموو خاڵە سەرەكییەكان.

عەدنان عوسمان، وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "سبەینێ وەفدێكی پارتی دێتە سلێمانی و یەكێتی و گۆڕان دەبینێت، ئەمە رێگە خۆشكردنە بۆ كۆبوونەوەی سێ قۆڵی چەند رۆژی داهاتوو، هیواداریشین كۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان یەكێتی و پارتی و گۆڕان پەنجە بخاتە سەر هەموو خاڵە سەرەكییەكان".
وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان ئهوهشى خستەڕوو "ئەو شاندەی حكومەتی هەرێم كە سەردانی شاری بەغدای كردووە هونەری بوون و دەبێت شاندێكی دیكەی حكومی بۆ رێككەوتن سەردانی بەغدا بكەن".
"شاندێكی حكومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو مەبەستە سەردانی هەر سێ حیزبەكەیان كردووە و ئێستا هەنگاو بۆ ئەو مەبەستە دەنرێت"، وتەبێژی بزووتنەوەکە ئەمەی وت دەربارەی لامەركەزی پارێزگاكان.