جیهانی

له‌سه‌ر خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ رووسیا پاساو بۆ ئێران ده‌هێنێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌سه‌ر خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ رووسیا پاساو بۆ ئێران ده‌هێنێته‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

له‌سه‌ر خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ده‌ڵێت ئه‌و كاره‌ هه‌ڵه‌یه‌كی مرۆیی بووه‌ و به‌ مه‌به‌ست نه‌بووه‌.

سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند "ئه‌و رۆژه‌ی ئێران فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ی خسته‌ خواره‌وه‌، 6 فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئه‌مریكی له‌ جۆری ئێف 35 له‌ سنووری ناوچه‌كه‌دا سوڕاونه‌ته‌وه‌ و به‌مه‌ش به‌رپرسانی ئێرانی شڵه‌ژاون و ترساون به‌وه‌ی ئه‌مریكا نیازی هه‌بێت هێرش بكاته‌ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا وتی "خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی مرۆیی بووه‌ و هیچ مه‌به‌ستێكی له‌ پشته‌وه‌ نه‌بووه‌".

رۆژی 8ی كانونی دووه‌می 2020 ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئۆكرانی به‌ 176 سه‌رنشینه‌وه‌ خسته‌ خواره‌وه‌، سه‌ره‌تا حكومه‌تی ئێران هۆكاری كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی بۆ كێشه‌ی ته‌كنیكی له‌ فڕۆكه‌كه‌دا گه‌ڕانده‌وه‌، دواتر دانی به‌وه‌دا نا به‌ هه‌ڵه‌ فڕۆكه‌ ئۆكرانیه‌كه‌یان خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌.
Qaiwan
Qaiwan