عیراقی
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق: ئێستا عیراق له بۆ شایی ده‌سه‌ڵاتدایه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت حكومه‌تی ئێستای عیراق كاربه‌ڕێكه‌ره و ئه‌مه‌ش واده‌كات عیراق له ناو بۆشایی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندابێت، باس له‌وه‌ش ده‌كات به‌شێك له هێز و لایه‌نه عیراقییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان ئه‌م حكومه‌ته‌ی هه‌یه به‌رده‌وام بێت.
موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستای عیراق كاربه‌ڕێكه‌ره به‌پێی ده‌ستوور و یاسا، حكومه‌ت نیه كاری حكومه‌ت به‌ڕێ ده‌كات و عیراق له بۆشاییی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندایه، كاتێك حكومه‌تیش بوونی نه‌بوو، واته به‌رنامه‌ی حكومه‌ت، پرۆژه و بودجه و پلان بوونی نیه، واته حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر بڕیاری نیه و ناتوانێ گرێبه‌ستی نێو ده‌وڵه‌تی بكات یان بودجه بنێرێ بۆ په‌رله‌مان".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وتی "هۆكاری دیاری نه‌كردنی كاندیدێك بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌یوه‌ندی به چه‌ند خاڵێكه‌وه هه‌یه گرنگترینیان ئه‌وه‌یه شه‌قام كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له‌لایه‌كی تر ناكۆكی هێزه سیاسییه‌كان و ناڕازی بوونی به‌شێكی تریان له ئه‌دای حكومه‌ت دوو هۆكاری ترن، به‌شێكیش له هێز و لایه‌نه سیاسییه عیراقییه‌كان سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م حكومه‌ته وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه و داخوازییه‌كانی شه‌قام جێبه‌جێ نه‌كرێت".