گێتی
ئێران: ناتوانین ڤاکسینی کۆرۆنا بکڕین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بانکی ناوەندیی ئێران رایدەگەیەنێت ناتوانن پێکوتەی کۆرۆنا بکڕن و هەموو وڵات و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان داوای هاوکاریکردنی ئێرانیان بۆ کڕینەوەی ڤاکسین رەتکردووەتەوە.
عەبدولناسر هیممەتی، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران لە وتارێکدا لەبارەی هۆکاری نەکڕینی پێکوتەی کۆرۆنا لەلایەن ئەو وڵاتەوە دەڵێت "کڕینی پێکوتەکە دەبێت لە رێگەی فەرمی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بێ و تاوەکو ئێستا بەهۆی گەمارۆکانی ئەمەریکا هەموو هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی پارە و وەرگرتنی مۆڵەت بۆ کڕینی پێکوتەکە، شکستی هێناوە".
بە وتەی عەبدولناسر هیمەتی، ئێران ویستوویەتی ئەو پارانە بۆ کڕینی پێکوتەکە بەکاربهێنێت کە لەلایەن وڵاتانی دیکەوە دەستیان بەسەرداگیراوە، وەک پارەی بلۆککراوی ئێران لە کۆریای باشوور، بەڵام حکومەتی سیئۆل رایگەیاندووە، لەوانەیە لەگەڵ ئازادکردنی پارەکان، ئەمەریکا دەستیان بەسەردا بگرێت. دەشڵێت، سندوقی نێودەوڵەتی دراویش داواکاریی ئێران بۆ پێدانی قەرزی مرۆڤدۆستانەی رەتکردووەتەوە.
پێشتر وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاندبوو "42 ملیۆن پێکوتەی کۆرۆنا لە دەرەوەی ئێران دەکڕن، هەروەها بڕیارە پێکوتەی ئێرانی کۆرۆناش لەسەر مرۆڤ تاقی بکرێتەوە".
مینو موحرەز، ئەندامی ناوەندی کۆنترۆڵی کۆرۆنای ئێران کە وەک لێکۆڵینڤانی سەرەکی پڕۆژەی پێکوتەی کۆرۆنای ئێرانی ناوی دەهێندرێت دوێنێ یەکشەممە رایگەیاند "ئەو پێکوتەی ئێران کار لەسەر بەرهەمهێنانی دەکات هاوشێوەی پێکوتە رووسی و چینییەکەیە و ئەگەر ئەنجامی تاقیکردنەوەی لەسەر مرۆڤ سەرکەوتوو بێت، تاوەکو سەرەتای هاوینی داهاتوو دەتوانن دەست بە بەرهەمهێنانی بکەن".
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی ئێران، تائێستا 1,040,547 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، هەروەها 50,310 کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.
سەرچاوە: ماڵپەڕی رووداو