عیراقی

خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکان لە شارەکانی عیراق بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکان لە شارەکانی عیراق بەردەوامە
مەودا میدیا-

خۆپیشاندان لە شارەکانی بەغدا بەردەوامە و خۆپیشاندەران رێگای سەرەکی چەند شارێکیان داخستووە و هێزە ئەمنییەکانیش هەوڵی بڵاوە پێکردنیان دەدەن.

خۆپیشاندەرانی بەغدا رێگا سەرەکییەکانی گۆڕەپانی تەیەرانیان لە ناوەڕاستی شارەکە داخستووە و هەڕەشەی فراوانکردنی خۆپیشاندانەکە دەکەن.

هەروەها لە هەردوو شاری ناسرییە و نەجەف خۆپیشاندەران چەند رێگایەکی سەرەکییان داخستووە.

جێگای ئاماژەیە، ماوەی دوو مانگ زیاترە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی بەغدا بەردەوامی هەیە و بەهۆی دروستبوونی ئاڵۆزییەوە ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران کوژراون و برینداربوون، هەروەها لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە تاوەکو ئێستا ژمارەیەک لە چالاکوانی مەدەنی کوژران و رفێندراون لەلایەن کەسی نەناسراوەوە.
Qaiwan
Qaiwan