عیراقی

هەولێر و بەغدا لە رێککەوتن نزیکبوونەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێر و بەغدا لە رێککەوتن نزیکبوونەتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتن کە رێککەوتن کرا بەغدا پارە دەنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوەشدەکات رێککەوتنی هەولێر و بەغدا نزیکە.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتن کە رێککەوتن کرا بەغدا پارە دەنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام تاوەکو ئێستا کاتی ناردنی 320 ملیار دینارەکە نازانرێت سبەینێیە یان دوو سبەی".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایش وتی "گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا زۆرباش رۆشتن، بۆیە رێککەوتن نێوان هەولێر و بەغدا نزیکە و پێشبینی دەکرێت لەم یەک دوو رۆژەدا بگەنە رێککەوتن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان