راپۆرت
یەکێتی کێ دەکاتە پارێزگاری سلێمانی؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ، سازگار ئەحمەد
ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندان لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت بەهۆی دروستبوونی پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران گیانیان لەدەستدا و چەند خۆپیشاندەرێکی دیکەش برینداربوون، ئەمەش وایکرد لیژنەی باڵای ئەمنی لە پارێزگای سلێمانی چەند بڕیارێک دەربکات بۆ رێگریکردن لە خۆپیشاندان.
لیژنەی باڵای ئەمنی لە پارێزگای سلێمانی کە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی سەرپەرشتی دەکات چەند بڕیارێک دەرکرد بۆ رێگریکردن لە خۆپیشاندان، باس لەوە دەکرێت ئەو بڕیارانەی کە لیژنەی ئەمنی سلێمانی دەیدات هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ئاگاداری نییە، هەروەها بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا کە وەریگرتووە باس لەوەش دەکرێت کە هەڤاڵ ئەبوبەکر بەنیازە دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی رابگەیەنێت.
مەودا میدیا بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندیی بە وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕانەوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەی نەدایەوە، شەماڵ عەبدولوەفا، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند "کە هیچ زانیارییەکی لەوبارەیەوە نییە و بە باشی دەزانم زانیاری لە خودی پارێزگار خۆی وەربگرن".
هاوکات، بەرپرسێکی بزووتنەوەی گۆڕان کە نەیوست ناوی بهێنرێت بۆ مەودا میدیا وتی "بەشی زۆری ئەندامانی خانەی راپەڕاندن لەگەڵ دەستلەکارکێشانەوەی هەڤاڵ ئەبوبەکرن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کۆبوونەوەیەکی لەبارەوە نەکراوە".
زۆربەی گومانەکان لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانییە کە ماوەی یاسایی تەواوبووە، لە هەمان کاتیشدا ماوەی ئەو رێککەوتنە تەواوبووە کە بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستاندا بۆ ماوەی دووساڵ کردبوویان لەبارەی پارێزگاری سلێمانییەوە، هەروەها لەدوای دەستلەکارکێشانەوەی هەڤاڵ ئەبوبەکر باس لە دانانی د. عزەت سابیر، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکرێت وەک پارێزگاری شاری سلێمانی.
س.س