تەندروستی
مەترسییەکانی خواردنی گۆشتی برژاو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
هەرچەندە خواستی مرۆڤ بۆ خواردنی گۆشت جیاوازە، بەڵام کەسانێکی زۆر ئارەزووی خواردنی گۆشتی برژاو دەکەن، بەتایبەتی لە بۆنەکاندا وەک جەژن یاخود چوونە دەرەوە بۆ گەشت و سەیران.
هەرچەندە خواستی مرۆڤ بۆ خواردنی گۆشت جیاوازە، بەڵام کەسانێکی زۆر ئارەزووی خواردنی گۆشتی برژاو دەکەن، بەتایبەتی لە بۆنەکاندا وەک جەژن یاخود چوونە دەرەوە بۆ گەشت و سەیران.
بەپێی توێژینەوە زانستییەکان بەمەبەستی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی خواردنی گۆشتی برژاو چەند رێنماییەک باس دەکەن، بۆ ئەوەی تاڕادەیەک لە زیانەکانی بە دووربن.
- ئەو گۆشتەی هەڵیدەبژێریت کەم چەوری بێت.
- کاتێک گۆشتەکە پارچە پارچە دەکەیت، هەوڵبدە لەسەر شێوازی پارچەی بچوک بچوک ئامادەی بکەیت.
- بەکارهێنانی سرکە و لیمۆ بۆ گۆشتەکە بۆ ئەوەی لە بەکتریا و میکرۆب گۆشتەکە پاکبێتەوە.
- لە کاتی برژاندنی بەهەموو شێوەیەک هەوڵبدە خەڵوزی سروشتی بەکاربهێنیت.