عیراقی
تەنیا مستەفا کازمی پشتگیریی رێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوێنێ شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و چەند وەزیرێکی حکومەتی عیراق کۆبووەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی بودجەی ساڵی 2021ی عیراق، بەپێی زانیارییەکان باس لەوەدەکرێت کە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە گفتوگۆکە کشاوەتەوە و وەزیری دارایی عیراقیش رێککەوتنەکەی رەتکردووەتەوە، بەڵام سەرۆک وەزیرانی عیراق سووربووە لەسەر رێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
سەرچاوەیەک لە کۆبوونەوەکەی دوێنێی شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عیراقدا بە ماڵپەڕی"وکالة العهد نیوز"ی راگەیاندووە "لە کۆبوونەوەکەی دوێنێی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و نێوان حکومەتی عیراقدا لەبارەی بودجەی ساڵی 2021ی عیراق مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رەزامەندی نیشانداوە لەوەی کە رێککەوتنی ئاشتیانە بکرێت لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق لەبارەی مووچە و بودجەوە".
سەرچاوەکە ئەوەی خستووەتەڕوو "محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە گفتوگۆکە کشاوەتەوە، هەروەها عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عیراق رێککەوتنی رەتکردووەتەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی چەند رۆژێکە لە بەغدایە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عیراق و گەیشتنە رێککەوتن لەسەر پرسی بودجە و مووچە.
س.س