عیراقی

ئەندامێکی لیژنەی دارایی هۆکاری نەناردنی بوودجەی ساڵی 2020 بۆ پەرلەمانی عیراق ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەندامێکی لیژنەی دارایی هۆکاری نەناردنی بوودجەی ساڵی 2020 بۆ پەرلەمانی عیراق ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت تاوەکو ئێستا بوودجەی ساڵی  2020ی عیراق نەهاتووەتە پەرلەمان ئاماژەی بەوەشکرد حکومەتی ئێستا بۆخۆیان دەڵێن پڕۆژە یاساکە نانێرین ئەگینا دەتوانن پڕۆژە یاساکە بنێرنە پەرلەمان.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنە دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا بوودجەی ساڵی 2020 تاوەکو ئێستا نەهاتووەتە پەرلەمانی عیراق و لە رووی یاساییەوە حکومەت دەیتوانی پڕۆژە یاساکە بنێرێتە پەرلەمان، لەبەر ئەوەی پێش دەست لەکارکێشانەوە بە تێکڕای دەنگ پڕۆژە یاساکە پەسەند کرا".

سەبارەت بە هۆکاری ئەوەی حکومەتی عیراق بۆچی پڕۆژە یاساکەی نەناردووەتە پەرلەمانی عیراق ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتی "یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە کە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عیراق هەستیکرد دژایەتیەکی زۆر هەیە بەرانبەر بە پڕۆژە یاساکە، بۆیە ترسی ئەوەی هەبوو ئەمەش وەک خاڵێک دژی بەکاربەهێنرێت، هەروەها هۆکاری دووەم ئەوەیە کورتهێنان لە پڕۆژە یاساکەدا هەیە کە نزیکەی 48 ترلیۆن دینار کورتهێنان هەیە کە تائێستا حکومەت نەیتوانیەوە ئەو کەموکوڕییە پڕ بکاتەوە".

شیروان میرزا وتیشی "نەناردنی بوودجە کاریگەری دروست دەکات، لەبەر ئەوەی هیچ پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان جێبەجێ ناکرێت تەنها مووچە و کاری رۆژانەی حکومەتی پێ جێبەجێ دەکرێت".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد "حکومەتی ئێستا بۆخۆیان دەڵێن پڕۆژە یاساکە نانێرین ئەگینا دەتوانن پڕۆژە یاساکە بنێرنە پەرلەمان، بۆ ئەوە دەنگی لەسەر بدرێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان