گێتی

میلانیا بەشە پارەی خۆی دەوێت و پەلەیەتی لە بەجێهێشتنی كۆشكی سپی

مەودا میدیا - سلێمانی |


میلانیا بەشە پارەی خۆی دەوێت و پەلەیەتی لە بەجێهێشتنی كۆشكی سپی
مەودا میدیا-

لەكاتێكدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە رێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەرەوە جریوەی توند لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكاوە بڵاودەكاتەوە، بەڵام میلانیا ترەمپی هاوژینی چاوەڕێی ناكات و سەرقاڵی گرتنەبەری رێوشوێنەكانی بەجێهێشتنی كۆشكی سپی و دووركەوتنەوەیەتی لە واشنتۆن.

بەپێی تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن "میلانیا، نوێنەرێكی نهێنی خۆی راسپاردووە بۆ ئەوەی بڕی بودجەی تەرخانكراو و فەرمانبەرەكانی تایبەت بە خۆی بۆ دەستنیشان بكرێت بۆ بەڕێوەبردنی كارەكانی لەدوای كۆتاییهاتنی ماوەی خانمی یەكەمیی ئەمەریكا".

بەپێی سی ئێن ئێنی ئەمەریكی "میلانیا خۆی دوورگرتووە لە هەوڵەكانی ترەمپ بۆ مانەوەی لە كۆشكی سپی سەرەڕای ئەوەی تیمی بانگەشەی هەڵبژاردنەكەی تائێستا 50 داوای یاساییان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان تۆماركردووە و لە هەمووشیاندا شكستیان هێناوە".

سەرچاوەیەكی نزیك لە میلانیا ترەمپ بە سی ئێن ئینی وتووە "میلانیا تەنها بیر لە گەڕانەوە بۆ شوێنی مانەوەی دەكاتەوە"، هەروەها سەبارەت بە خۆ بەربژێركردنەوەی ترەمپ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمەریكا لە ساڵی 2024 وتوویەتی "كاروبارەكان بە باشی بەڕێوە ناچن".

سەبارەت بە شوێنی مانەوەی ترەمپ و میلانیا باس لەوە كراوە "ئەگەری زۆر هەیە لە هاوینەهەواری مارالاگوا لە ویلایەتی فلۆریدا نیشتەجێ ببن، هەروەك هەندێك لە كاتەكانیشیان لە تاوەرەكانی ترەمپ لە نیویۆرك بەسەر ببەن".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان