تەندروستی
ھۆکارەکانی لەرزینی دەست و پەنجەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
له‌رزین یه‌کێکه له حاڵه‌ته باوه‌کانی کۆئه‌ندامی ده‌مار، ره‌نگه بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی بێت یا ببێته دیارده‌یه‌کی درێژخایه‌ن، سه‌ره‌تا ته‌نها ده‌ست ده‌له‌رزێت به‌ڵام ره‌نگه دواتر سه‌ر و قاچ و شوێنه‌کانی تری جه‌سته بگرێتەوە.
گرنگترین هۆکاره‌کانی:
1- هۆکاری بۆماوه‌یی: به بۆنه‌ی تێکچوونێک له جینه‌کانه‌وه روو ده‌دات و نه‌خۆشی نییه و ئه‌گه‌ر یه‌کێک له دایک یان باوک هه‌بێت، مناڵه‌کانیان ئه‌گه‌ر یان زیاتره تووشبن.
2- تووشبوون به نه‌خۆشی غووده‌ی سام یان ژه‌هراوی.
3- که‌می ڤیتامین b12.
4- نه‌خۆشی پارکنسۆن.
5- دابه‌زینی ئاستی شه‌کر له ناو خوێن.
6- سستی و تێکچوون و له‌ناوچوونی ده‌ماره‌کان: هۆکاری زۆره وه‌ک نه‌خۆشی شه‌کره، جه‌ڵته‌ی مێشک، ژه‌هراو بوون به ڤیتامین b12، هتد.
7- نه‌خۆشی ره‌قبوونی شانه و خانه جیاوازه‌کان multiple sclerosis.
8- به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان که مادده‌ی دۆپامینیان تێدایه.
9- فشاری ده‌روونی یان جه‌سته‌یی زۆر و دڵه‌ڕاوکێی به‌رده‌وام.
10- خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆر له‌و خواردنه‌وانه‌ی مادده‌ی کاڤایینان تێدایه وه‌ک چا و قاوه.